عه‌دنان كه‌ریم
له‌ساڵی 1963 له‌شاری كه‌ركوك له‌دایك بووه, و له‌بنچینه‌دا خه‌ڵكی
دێی ژاژڵه‌ی سه‌ر به‌ناوچه‌ی شارباژێڕه.له‌شاری سلێمانی ژیانی منداڵی
و سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ری گه‌شه‌ی سه‌ندووه. ساڵی 1985 به‌شی
نیگاركێشانی له‌په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی شاری سلێمانی ته‌واو
كردوه.له‌ساڵی 1991 دا كوردستانی به‌جێهێشتووه ئێستا له‌سوید
له‌گه‌ڵ مهاباد خانی هاوسه‌ری و سیَ منداڵه‌كه‌ی له‌شاری ئوپسالا
ده‌ژین
سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری دهگهڕێتهوهبۆَ ساڵی 1979
له‌گه‌ڵ تیپی موَسیقای سلێمانیَ بهگوَرانی دهسماڵیَ. پاشان له‌ساڵی
1980 دا گوَرانی كازیوه‌ی له‌گه‌ڵ تیپی موسیقای سلێمانی توَمار كرد بۆ
شانۆگه‌ری زه‌لكاو كه‌به‌رهه‌مێكی شانۆیی تیپی شانۆی پێشڕه‌وی كوردی
بوو له‌سلێمانی. ئه‌م گورانییهكهلهئامادهكردنی هونه‌رمه‌ند دلێر
ئیبراهیم و ئاوازی ئارام خه‌چه‌دوریان بوو, سه‌ره‌تایه‌كی باش بوو بۆ
ناسینه‌وه‌ی ده‌نگی خۆی و تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌ڵبژاردنی ڕه‌وتی هونه‌ری
ساڵی 1983 گۆرانی شه‌وی تاریك و بیَدهنگی تومارده‌كات
له‌ئاماده‌كردنی مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی.
له‌هه‌مان
ساڵدا په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌تیپی مۆسیقای نه‌ورۆزه‌وه كه‌سه‌ر به‌تیپی
مۆسیقای سلێمانی بوو و مامۆستا عوسمان محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد.
ىساڵی 1984 به‌هاوكاری تیپی موسیقای پیره‌مێردی سه‌ر به‌تیپی موسیقای
سلێمانی كه‌مامۆستا سه‌ڵاح ره‌ووف سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد, ئه‌م
گۆرانیانهتۆمار ده‌كات
گۆرانی ژاڵه, گوڵاڵه, ئازیزه‌كه‌م
كه‌هه‌ر سیَ ئاوازی هونه‌رمه‌ند سه‌ڵاح ره‌ووف و هۆنراوه‌ی حه‌سیب
قه‌ره‌داغی شاعیر بوون.
گۆرانی په‌روانه له‌ئاوازی مامۆستا سه‌ڵاح
ره‌ووف و هۆنراوه‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالار .
گۆرانی ئه‌ی
هاوسهرهئازیزهكهم له‌ئاوازی هونه‌رمه‌ند غه‌مگین فه‌ره‌ج
وهۆنراوه‌ی به‌رزان هه‌ستیاری شاعیر.
پاشان له‌گه‌ڵ تیپی موسیقای
په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كان ........
گۆرانی شهویَ ئه‌ی شه‌ماڵ
... ئاوازی مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی و هۆنراوه‌ی سه‌یدی هه‌ورامی
شاعیر...
گۆرانی بۆ دڵ ئاوازی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم خوَی و
هۆنراوه‌ی بێخود ی شاعیر له‌گه‌ڵ تیپی نه‌ورۆزدا...
له‌ساڵی 1989
دا له‌گه‌ڵ ههندیَ هونه‌رمه‌ندی تردا تیپی مۆسیقای كۆمه‌ڵه‌ی
هونه‌ره‌جوانه‌كان داده‌مزرێنن.
له‌ساڵی 1991 دا
لهكۆڕهوهگهورهكهی كورددا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كهوتهڕیَ
و له‌شاری مهاباد بۆ ماوه‌یه‌ك جێگیر بوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین
كاری هونه‌ری له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی موسیقی ناوچه‌ی موكریان‌دا ئه‌نجام
دا وه‌ك عود ژه‌ن و چه‌ندین به‌رهه‌می هونه‌ری یان بۆ هونه‌رمه‌ندانی
وه‌ك ماموستای به‌رزی كورد محه‌مه‌دی ماملیَ , محه‌مه‌د دانش, ئه‌حمه‌د
ئیسلامی, ئیسماعیل شاهی و ههندێکَ هونه‌رمه‌ندی تر.
له‌ساڵی 1992
دهگاتهووڵاتی سوید و درێژه‌ده‌دا به‌كاری هونه‌ری و یه‌كه‌م
به‌رهه‌می له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كاسێتی بیرتان ده‌كه‌م بوو
كه‌له‌شاری لیل ی فه‌ره‌نسی تۆمار كرا وحه‌وت گورانی له‌خۆ گرتبوو,
لهوانهچوار گوَرانیان ئاوازی هونه‌رمه‌ند رزگار ئیسماعیل و گۆرانی
یه‌كانی هه‌ڵه‌بجه, كۆچ , ئازادی له‌ئاوازی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان
كه‌ریم خۆی بوو.
له‌ساڵی 1994-1995 له‌سوید ده‌چێته‌به‌ر خوێندَن و
بوَ ماوه‌ی سالێک کۆَرسی ته‌كنیكی تۆماركردنی ده‌نگ و موسیقا ته‌واو
ده‌كات و ئه‌مه‌ش دهبێتهَ هۆی ئه‌وه‌ی بهرههمههونهریهكانی
به‌ده‌ستی خۆی تۆماربكات.
ساڵی 1995 به‌رهه‌می ڕاز له‌سه‌ر كاسێت
ده‌رده‌كات.
ساڵی 1996 یه‌كه‌م به‌رهه‌می خۆی له‌سه‌ر سی دی
به‌ناوی شه‌وی یه‌ڵدا بڵاو ده‌کاته‌وه كهموَسیقای ئه‌م به‌رهه‌مه
لهسلێمانیَ له‌لایه‌ن تیپی موسیقای كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی
ئاماده‌كراو پاشان له‌سوید هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم ده‌نگی خۆی
له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات.
له‌ساڵی 1999 دا سی دی ئه‌ڕۆی ئۆغر
دێنێتهبهرههم و هونه‌رمه‌ندی به‌توانا غه‌مگین فه‌ره‌ج ئه‌ركی
دابه‌شكردنی دهگرێتهَئهستۆ. له‌سالی 2000 کۆنسێرتێکی تایبه‌ت
له‌هۆڵی ( کۆنسێرت هاوس) ی شاری ستۆکهۆلم پێشکه‌ش ده‌کات. له
ساڵی 2002 دوو کۆنسێرت له‌شاری ( یۆتۆبۆری )و شاری ( سوتۆکهۆڵم )
پێشکه‌ش ده‌کات به‌هاوکاری گروپی ئاگری زیندوو ، هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا
سیدی شنه‌ی با بڵاوده‌کاته‌وه ئه‌م بهرههمهگۆرانی له‌خۆگرتووه
به‌ده‌ستی خۆی تۆماری کردوه‌و هونه‌رمه‌ندانی به‌توانای وه‌ك گوران
كامیل و فه‌رهاد محه‌مه‌د و غه‌مگین فه‌ره‌ج دابه‌شكردنی موسیقایان بۆ
ئه‌نجام داوه. له‌ساڵی 2004 کۆنسێرتی شاری له‌نده‌ن له‌هۆڵی (
شازاده‌ئێلیسابێت ) پێشکه‌ش ده‌کات هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا له‌وڵاتی
هۆڵه‌ند کۆنسێرتێکی تر پيشکهشدهکات .ساڵی 2005 له‌شاری (سنه)
له‌هۆڵی دانیشتگای کوردستان کۆنسێرتێک پێشکه‌ش ده‌کات . هه‌ر
له‌هه‌مان ساڵدا سیدی ( تاڤگه‌یه‌ک له‌عه‌شق ) بڵاو
دهکاتهوهشایانی باسهکهئهم بهرههمهبهسهرپهرشتی
هونه‌رمه‌ندان گۆران کامیل و هونه‌رمه‌ند حسێن زه‌هاوی ئه‌نجام درا و
لهستودیۆ ( بێل ) تۆمارکراو بڵاو بۆوه. هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا
له‌فێستیڤاڵی ( ئومه‌د) له‌له‌نده‌ن له‌ته‌ک گروپی ئاگری زیندودا
به‌شداری ده‌کات. هه‌ر له‌ساڵی 2005 به‌شدار ده‌بێ لهفهستیڤالی ( رێ
ئۆریانتال) کهساڵانهلهشاری ستۆکهۆڵم به‌به‌شداری چه‌ندین
هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌کانی دنیا ئه‌م فێستیڤاڵهنمایش ده‌کرێ.
له‌ساڵی 2006 له‌گه‌ڵ هۆنه‌رمه‌ندان گروپی (کامکاران) سیدی (ئه‌مشه‌و)
بڵاو دهکاتهوهکهئهم سیدیهلهشاری تاران تۆمار
کراوه.له‌به‌هاری2007 دا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ( تارا جاف ) کۆنسێرتێک
له‌شاری له‌نده‌ن پێشکه‌ش ده‌کات. له‌هاوینی 2007 له‌گه‌ڵ گروپی
کامکاران چوار کۆنسێرت له‌شاری ( هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانی ) و سێ
کۆنسێرت له‌شاری تاران پێشکه‌ش ده‌کات . له‌مانگی شوباتی ساڵی2008
به‌شداری ده‌کا له‌فێستیڤاڵی ( بانگهێشتن بۆ ئاو) له‌وڵاتی (کێنیا) ی
کیشوه‌ری ئه‌فریقا. له‌مانگی مایس 2008 له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند تارا
جاف کۆنسێرتێک له‌کتێبخانه‌ی شاژنی وڵاتی دانمارک له‌شاری (
کۆپنهاگن) پێ به‌سه‌رپه‌رشتی تی ڤی کوردان پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
هەمان ساڵ
له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند
تارا جاف کۆنسێرتێک له
مانجیسته‌ر
پێشکەس دەکەن.
7
نۆڤه‌مبه‌ر
2009کۆنسێرت..له
که‌نه‌دا بە سەرپەرشتی ئوستاتد شاملو.
27/2/2010
کۆنسێرتێک
لە شاری ئۆریبرو
لە سوید ،
پاشان هەمان کۆنسێرت لە 10/4/2010 لە ستۆکهۆلم و 11/9/2010لە یوتۆبۆری
2/10/2010 لە ئوپسالا پێشکەش دەکات. 7 و 9 ئوکتۆبەری2010 لە گەڵ
گروپی کامکاراند لە سلێمانی و هەولێر پیشکەش دەکات. نوێ ترین بەرهەمی
عەدنان کەریم سیدی وەفایی یە کە لەگەڵ گروپی کامکاران لە مانگی ئەیلولی
2010 بڵاو بووەوە.