|
سۆزێک بۆ هونه‌ری ده‌نگ وئاوازی عه‌دنان که‌ریم
نوسینی: ئاراس وه‌لی
{ له‌و سایه‌وه که حاکمی بابان به‌ده‌رکران
نه‌یدیوه که‌س له چیهره‌یی که‌س جه‌وهه‌ری هونه‌ر} سالم
{نالی ومهثهلی حاڵی له ئه‌شکه‌نجه‌یی غه‌مدا.. وه‌ک ناڵه لهنهیدا،
وه‌کو نا له‌قه‌ڵه‌مدا} نالی
ئاوازی گۆرانی و هه‌ڵبژاردنی شیعر لای عه‌دنان که‌ریم ، ئاستێکی به‌رز و
پڕلهسهلیقهی هه‌یه. به‌شێکی زۆری شیعره‌کان له‌هه‌ڵبژارده‌ی شاعیرانی
کلاسیکی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه، ئهوچامانهی میلۆدیان به‌به‌ردا ده‌کرێت،
تێگه‌یشتنیان قوڵ و مه‌ودای ته‌فسیرو له‌زه‌تی گوتنه‌وه‌یان جۆرێکه
له‌گه‌ڕاندنه‌وه بۆ دنیای ڕۆمانسیه‌تی شیعری کوردی له‌سه‌ده‌ی
ڕابوردودا.به‌تایبه‌ت سه‌رده‌می سێکوچکه‌ی بابان(نالی،سالم،کوردی).
به‌شێکی دیکه‌ی شیعره‌کان له‌به‌رهه‌می نه‌سڵی نوێ شاعیرانی گه‌نجانن وه‌ک
به‌ختیار عه‌لی ومحه‌مه‌د عومه‌ر
عسمان و هیوا قادر و ئیسماعیل خورماڵی و چه‌ندێکی دیکه‌ی که‌من ئاوها
ده‌ستوبرد نیویانم بۆ په‌یدا
ناکرێت.
دۆزینه‌وه‌ی ئاوازگه‌لێک بۆ
ئه‌وشیعره زێده پڕماناو ناسکانه، له‌به‌ر وه‌ستایی و ئوستادی ئه‌وان
شاعیرانه،له‌لایه‌ک و له‌به‌کارهێنانی
کێش و سه‌رواو و وشه‌گه‌لێکی جووتمانادا، له‌لایه‌کی دیکه‌وه کارێکی
سه‌خته، لهسهریكێ دیکه‌شه‌وه به‌ولای سهختیهوهیه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
عه‌دنان زۆر به‌سه‌لیقه‌وه توانیویه‌تی ته‌رازی نێوان به‌رزی مانای شیعر‌و
ڕیتمی گۆرانی و دابه‌شکردنی ئاواز سه‌رکه‌وتوانه و وه‌ستایانه وه‌ک
شاکارێکی کاری هونه‌ری خۆی بداته گوێگرانی.یانژی
مۆسیقای شیعری،ڕیتم و کێشه شیعریه‌کان،مانای قوڵی سه‌رجه‌م
چامه‌که،ده‌سه‌ڵاتی زمان له‌ناوه‌ڕۆکی شیعره‌که‌دا ، فره‌ڕه‌هه‌ندی
له‌تێگه‌یشتنی مانادا... ئه‌مانه‌و گه‌لێک مه‌ودای دیکه لهوشیعرانهی
عه‌دنان که‌ریم ههڵێبژاردون، واده‌کات که هونه‌ری گۆرانی چڕین و ئاوازدانان
لای عه‌دنان که‌ریم جوداوازی هه‌بێت و کارێکی فره جددی بێت، له‌و کارانه‌ی
که ڕۆژانه له سه‌ر شاشه‌ی تیڤیه کوردیه‌کاندا به کلیپی زێده ئاست نزمی
هونه‌رییه‌وه ده‌یانبینین..!
{دیاره ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه که له‌و تیڤیانهوه کاری دیکه‌ی جددی
وه‌کو کاره‌کانی عه‌دنان نمایش ناکرین..نا به‌ڵکو زێده که‌م و دانسقه‌ن}.
به‌رهه‌مه‌کانی عه‌دنان
ڕۆژله‌دوای ڕۆژ ، ڕه‌وشی پێشکه‌وتن و هونه‌ری ئاواز وگۆرانی نمایش ده‌که‌ن،
نه‌ک به‌رهه‌می قیژه‌قیژ و
ژاوه‌ژاوی سهرژانکهر هه‌ڕاج و هه‌رزانفرۆش بکات.
به‌بۆچونی من سه‌رکه‌وتنی عه‌دنان له‌دۆزینه‌وه و ڕاگرتنی ته‌رازی(باڵانسی)
نێوان ئاوازوتێکست له‌لایه‌ک و، دابه‌شکردنی مۆسیقا به شێوه‌یه‌کی
وه‌ستایانه، به‌کارهێنانی چه‌ندین ئامێری مۆسیقا له‌جێگای شیاو و له‌باردا،
یه‌کێکه له نهێنی و سیحری سه‌رکه‌وتنی کاری مۆزیکی عه‌دنان که‌ریم.
هه‌رئه‌وه‌شه گوێگرانی عه‌دنان که‌ریم له‌ڕوی ته‌مه‌نه‌وه جودان. به‌ڵام
ئاستی شاره‌زاییان بۆ تێکسته کلاسیکیه‌کان وه‌ک گه‌وره‌ساڵانه.گوێگرانی
عه‌دنان که‌ریم له‌هه‌موو ته‌مه‌ن و زایه‌ندێکی{نێر‌و مێ } تێدایه ، به‌ڵام
هه‌مویان کۆکن له‌سه‌ر چه‌ند ڕێسایه‌ک ئه‌ویش یه‌که‌م ده‌نگی خۆش وزوڵالی
عه‌دنانه. دووه‌م ئاستی به‌رزی شێعره‌کانه، سێهه‌م دابه‌شکردنی
مۆسیقایه{ده‌کرێت دووه‌م وسێهه‌م پاش و پێش بخرێن} . چواره‌م به‌رده‌وامی
کاری عه‌دنانه که‌ڕۆژ له دوای ڕۆژ، به‌رهه‌م له‌دوای به‌رهه‌م ڕاستگۆیانه
له‌گه‌ڵ عاشقانی موزیکی خۆیدا پردی خۆشه‌ویستی و متمانه و به‌جددی گوێگرتن
فراوانتر و گرێبهندتر ده‌کات .
ڕه‌نگه له‌جێی خۆیدا بێت، هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌دواهه‌مین کاری عه‌دنان که‌ریم
بکه‌ین. که‌به‌لای منه‌وه به‌جوانترین و سه‌نگینترین کارێک ئه‌ژمارد
ده‌کرێت عه‌دنان کردبێتی. هونه‌رو سه‌لیقه‌و شاره‌زایی گروپی کامکاران
تایه‌کی دیکه‌ی زێده گرنگی تهرازبوونی ئه‌لبومی ئه‌مشه‌وی عه‌دنانه.
ئه‌لبومی ئه‌مشه‌و کارێکه تا گۆهداری ده‌که‌یت، زیاتر له‌زه‌ت له‌شیعر و
ئاوازه‌کان وه‌رده‌گریت. به‌دووباره‌کردنه‌وه‌ی گوێگرتن ئه‌وجا هونه‌ری
به‌رزی کامکاران خۆی نمایش ده‌کات. دروست لێره‌دا گوێگر له‌زه‌ت له‌ئاستی
هه‌ره‌به‌رزی گوێگرتن لههونهرێک وه‌رده‌گرێت ، که‌سه‌رتاپای جه‌سته‌ی
ده‌بێته عیشقی گۆهداری و
تواندنه‌وه له‌چێژی جوانی شیعر‌و ئاوازی ژیان .دڵی من
له‌شێعری شێخ نوری شێخ ساڵحه
بهنهزیره لهقهسیدهیهکی بێخود. ئه‌م شێعره به‌م ئاوازه، به‌و
دابه‌شکردنه،به‌و ده‌نگه‌ی عه‌دنان ، به‌و ڕێتم و ئیقاعهی ڕۆحی شادڕه‌وان
شێخ نوری شێخ ساڵح به‌منی گوێگر ده‌ناسێنێ. به‌و زانیاریانه‌ی که شێخ نوریش
ده‌نگ خۆشێکی زێده تایبه‌ت بووه ، هه‌ندێک جار که‌به‌ته‌نها سه‌ودازه‌ده
ده‌بم و دڵم که‌یل ده‌بێت و فرمێسکم دروست ده‌بێته تهرزهوباران. ئیدی
ئه‌وه هونه‌ری به‌رزی کامکاران و ده‌نگ و ئاوازی عه‌دنان و یاداوه‌ری
شادڕه‌وان شێخ نوری شێخ ساڵحه له قه‌سیده‌ی {عه‌زیزم رۆ عه‌زیزم ڕۆ..عه‌زیزی
نهونیهالم ڕۆ... ئه‌مه
تیرێکه جه‌رگم کون ئه‌کا تا ڕۆژی نه‌فخی صوور.. برایی جه‌رگ و دڵ سووتاوی
کوردی پڕ مالالم ڕۆ... که‌من زانیم ئیتر مه‌رهه‌م نییه بۆ جه‌رگی سووتاوم
ئهناڵینم له‌دووری تۆ، ئه‌ڵێم شه‌رته هه‌تا ماوم}...(دیوانی شێخ نوردی شێخ
ساڵح.به‌رگی یه‌که‌م، ئازاد عه‌بدولواحید کۆی کردۆته‌وه‌و ساغی کردووه‌ته‌وه
و له‌سه‌ری نوسیووه.ل.338
گۆرانی وئاوازی کوردی وه‌ک زۆرێکی دیکه له‌بواره‌کانی چالاکی کۆمه‌ڵگای
کورده‌واری گرفتاری هه‌مان قه‌یرانه. بێنه‌زمی و جورئه‌تی نه‌زانین و
فه‌وزای بێ خه‌می و نامهسئولیهت و ده‌ردی خۆخۆرییه..!! گۆرانیش وه‌ک
سیاسه‌ت و حوکمدارێتی و وه‌ڵات به‌ڕێوه‌بردن له‌دنیای کوردی‌دا بۆته هونه‌ری
قیژه‌قیژ و هیچ نه‌وتن. مه‌قام و لاوک و حه‌یرانی کوردی له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ک
سه‌رچاوه و ئه‌زمون سوودی لێوه‌ربگیرێ و موزیکی کوردی پڕئهزمون و
ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێت، له‌بری ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه بکرێنه پردی
لێکتێگه‌یشتنی نه‌سڵی کۆن و نوێی کورده‌واری، که‌چی دروست کۆمه‌ڵێ له
گۆرانیچیهکان هه‌موو نه‌زانینی خۆیان خه‌رج ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌و ئه‌زمونانه لای نه‌سڵی نوێ ناشرین بکه‌ن.
عه‌دنان که‌ریم دروست به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و گورانیچیانهوه په‌یامێکی هه‌یه،
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌و ئه‌زمونانه{مه‌قام،لاوک،حه‌یران} لای نه‌سڵی نوێ
زیندوو بکاته‌وه و خۆشه‌ویستی گوێگرتن لای ئه‌و نه‌وه‌یه بێداربکاته‌وه.
ئه‌م چه‌ند دێڕه هێنده‌ی مه‌راق و حه‌زی تایبه‌تی منه بۆ ده‌نگ و کاری فره
جددی عه‌دنان که‌ریم، نیو هێنده په‌یوه‌ست نییه به ڕێکلامکردن بۆ
کاره‌کانی کاک عه‌دنان.نازانم بۆچی دروست ئێستاش ئه‌م دێڕانه ده‌نوسم،
ڕه‌نگه په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵێ یاداوه‌ری من و کاک عه‌دنانه‌وه هه‌بێت.
بیرم دێت کاتێک پێشنیازی شێعری {به‌باڵی حیکمه‌ت به‌ره‌و ماڵی دێوانه‌کان
ده‌فڕین ئێمه واین} ی کاک به‌ختیار عه‌لیم بۆ کرد تا ئاوازێکی بۆ دابنێت.
عه‌دنان داوای لیکردم هه‌موو قه‌سیده‌که‌ی بۆ فاکس بکه‌م. ئه‌وده‌مه به‌نده
له‌وه‌ڵاتی سوید ده‌ژیام. شیعره‌که‌ی کاک به‌ختیارم له
دیوانه شیعری{بۆهیمی و
ئه‌ستێره‌کان} له‌نێو به‌نزینخانه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی شاری ستۆکهۆڵمه‌وه بۆ
عه‌دنان فاکس کرد. ماوه‌یه‌کی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی و لهتازیهی باوکی ناسری
سینادا، عه‌دنان له ئۆپسالاوه هاتبووه ماڵه {ناسری سینا}و پاش
ڕه‌وینه‌وه‌ی میوان و تازیه‌داری له چێشتخانه‌که‌ی ماڵی ناسردا عه‌دنان
به‌ده‌نگی زوڵاڵی ئه‌و شیعره زێده پڕمانایه‌ی به‌ختیاری
چڕی، من له‌ناخدا بۆ باوکی خۆم نه‌ک
باوکی ناسر و مانای شیعره‌که‌ی بهختیارو ئاوازه‌که‌ی عه‌دنان، تێر تێر
گریام، چه‌ند شه‌وێک دواتر عه‌دنان به‌ته‌له‌فون له ماڵی خۆیانه‌وه
دووباره ئاوازه‌که‌ی بۆ چڕیمهوه، ئه‌و شه‌وه ئیلهامی ئه‌م دێڕانه
له‌دایک بوو، به‌ڵام ده‌رفه‌تی ده‌ربڕین و بڵاوکردنه‌وه‌یان بۆ نه‌ڕه‌خسا...
ئیستا پاش ئه‌وه‌نده ساڵ که‌ئه‌م دێڕانه ده‌نوسم، چ جیاوازیه‌ک له مێژوی
نوسینی ئه‌و دێڕانه‌دا ناکه‌م، به‌ختیار دوو دیوانی شیعری دیکه‌و دوو ڕۆمانی
نوسی و عه‌دنانیش چه‌ندین کاری جددیترو پڕسهلیقهی دیکه‌ی به‌رهه‌م هێناو،
دنیای سیاسه‌ت وحوکمڕانی کوردیش کابینه‌ی نوێ و ته‌رزی نوێ له ململانێ و
شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی وه‌به‌رهه‌م هێنا، که‌چی هه‌نوکه ده‌ڵێی سه‌رده‌می
شادڕه‌وان گۆرانه‌و دڵی که‌یلی من و تۆش وه‌ک وی: له‌ناو قه‌ومی به‌سیتدا
بۆ قه‌دری سه‌نعه‌تکار... له‌ته‌ک
ڕۆحی ده‌روێش عه‌بدوڵا و گۆران‌دا وه‌کو عه‌کسی قهمهر وایه له‌ناو حه‌وزیکی
لیخندا.
ئه‌وه‌ی ماوه ئاماژه‌ی پێبده‌م دنیای شیعر‌و ئاوازی کوردییه، که‌هه‌نوکه
لێوانلێوه له مانای قوڵی جوانی ژیان. ئه‌گه‌ر جه‌هاله‌ت و دزێوی هونه‌ری
نه‌زانین لێبگه‌ڕێن، تا گه‌وهه‌ری جوانی و هونه‌ری فێربوون نه‌سڵی نوێی
کورده‌واری بێدارکاتهوه، ئه‌وجا هونه‌ری زێده جوانی پڕلهژیان
کوردی کڵاولاری خۆشڕه‌فتار فێره هونه‌ری گوێگرتن ده‌کات و عه‌دنانیش
وه‌ک شادڕهوانانی دیکه پشکی له‌و هونه‌ره‌دا زێده دیار ده‌بێت.
چه‌پکێ گوڵ و چه‌پکێ نێرگز
مه‌رگی ئازیزان نه‌بینم هه‌رگیز
ئاراس وه‌لی
araswali@hotmail.com
|